پەیامی کورد ... له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نی ڕووچی، کونسولی گشتی کۆماری چینی میللی له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد
هەر لەم دیدارەدا ڕووچی وێڕاى پیرۆزبایی و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزیان له پۆستى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، خواستی ووڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 30/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و چین له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و كولتووری، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنیان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دوای شه‌ڕی داعش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە