لۆریەکی هەڵگری ئەسید هیرۆکلۆریک لە ئاڵمانیا وەرگەڕا و حالەتی مەترسی ڕاگەێندرا

لۆریەکی هەڵگری ئەسید هیرۆکلۆریک لە ئاڵمانیا وەرگەڕا و حالەتی مەترسی ڕاگەێندرا

هەڵمی ئەسید هیدرۆکلۆریک لە فرانکفۆرت لە نزیک ماین لە ئاڵمانیا بەرەو هەوا نەشتی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەوم ڕووداوە لە شاری پیشەسازی ئاڵمانیا ڕوویدا و بەرپرسانی خۆجەیی داوایان لە نیشتەجێبوانی ئەوێ کرد دەرگا و پەنجەرەکانی خۆیان دابخەن .هەڵمی ئەسید هیدرۆلیک لە فرانکفۆرت لە نزیک ماین ی ئاڵمانیا بەرەوە هەوا نەشتی کرد . هەروەها هۆشداری درا نیشتەجی بوانی خۆجەیی لە نزیکی شاری پیشەسازی " Griesheim "  کە دەرگا و پەنجەرەکانیان نەکەنەوە تاکوو بەربەست بێ چوونە ژوورەوەی ئەم هەڵمە بۆ ناوەوەی مالەکانیان .

 زەنگی مەترسی بە نیشانەی هۆشداری لەم ڕووداوە بە دەنگ هات . سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لۆریەکی هەڵگری ئەم ماددەیە وەرگەڕا . تاکوو بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیس بتوانن ڕێگر بن لە پاشهاتەکانی ئەم ڕووداوە هاتن و چوون لە دوو ناوچەیە ڕاگیرا .

ئەسید هیدرۆکلۆریک ماددەیەکی پیشەسازییە کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاری پیشەسازی دا بەکار دەهێنرێت بەڵام دەبێ بە ئاگادرییەکی زۆرەوە بار بکرێت چوونکە ماددەیەکی زۆر بەهێز و ترسناکە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە