خۆکوژێک خۆی بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ژنە پەرلەمانتارێکی عێراقیدا دەتەقێنێتەوە و بە چەک هێرشی دەکرێتە سەر.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تەقینەوەیێک لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 8/5/2018 لە ناوچەی هۆر رەجەب لە شارۆچکەی دۆرە لە باشووری بەغدا، لە دووریی 100 مەتر لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی زەیتون دلێمی، پەرلەمانتاری عێراق، رووی داوە.
رۆژی چوارشەممە 9/5/2018، زەیتون دلێمی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، دوای تەقینەوە خۆکوژییەکە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لێ کردووە و جگە لە زیان گەیشتن بە ئۆتۆمبێلەکانی، کوڕێکیشی بریندار بووە.
زەیتون دلێمی ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانی نیشتمانییە، کە ئەیاد عەللاوی سەرۆکایەتیی دەکات و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش، کاندیدی هەمان لیستە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و بڵاو بوونەوەی دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری لە شەقام و شارەکانی عێراق، بەردەوام کردەی تیرۆریستی، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بەغدای پایتەخت، روو دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە