پەیامی کورد... لە یابان پەتای ئەنفلەوەنزای باڵندە بڵاودەبێتەوە
پەتای ئەنفلەوەنزای باڵندە لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكانی یابان بڵاوبۆتەوەو بەهۆیەوە تائێستا نزیكەی 2 ملیۆن مریشك لەناوبران.
ئاژانسی كیدۆی یابان بڵاویكردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی پارێزگای هۆكایدۆ لە باكوری ئەو وڵاتە 150 هەزار مریشكیان لە كێڵگەیەكی پەلەوەری لەناوبردوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە H5N1 و لێكۆڵینەوە لەهۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە دەستیپێكردوە.
ئاماژەشیكردوە، تەنها لەم وەرزەدا تائێستا یەك ملیۆن و 800 هەزار مریشك بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە لەناوبراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە