پەیامی کورد ... لە بەر گۆڕانکاری ئەجێندای کۆنگرەی ئابووری جیهانی داڤۆس زەریف بەشداری ئەم کۆنگرەیە ناکات .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، محمد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوە بەشداری کۆنگرەی ئابووری جیهانی داڤۆس ناکات لەبەرەئەوەی رێکخەرانی ئەو کۆنگرەیە ئەجێندای کۆنگرەکەیان گۆڕیوە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەباس موسەوی ووتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، : لە بەر گۆڕانکاری ئەجێندای کۆنگرەی ئابووری جیهانی داڤۆس زەریف بەشداری ئەم کۆنگرەیە ناکات
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها راشیگەیاند، بەشێویەکی کوتوپڕ پلانی گفتوگۆ و تەوەرەکانی کۆنگرەکەیان گۆڕیوە و ئێمە بەو پلانە ڕازینەبوین کە دایانناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ناوی محمد جەواد زەریف لەناو لیستی ئەو ٣ هەزار کەسەدا نیە کە بەشداری کۆنگرەکە دەکەن.
ئەمساڵ، کۆنگرەی ئابووری جیهانی داڤۆس لەژێر ناوی " بەشدارانی جیهانێکی پەیوەست و بەردەوام " لە ٢١ بۆ ٢٤-ی ئەم مانگە لەناوچەی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە