پەیامی کورد ... لەبەر گۆڕانکارییە خێراکان لە ناوچەکە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان تاران و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر ئه‌حمه‌د سه‌حاف، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی زەریف له‌چوارچێوه‌رى به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو ووڵاته.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو سه‌ردانه‌دا ئاسته‌نگییه هاوبه‌شه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانى بۆنیاتنانى ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان تاوتوێ ده‌كرێن، كه ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە