پەیامی کورد... لەبارەی ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆریای باکوور نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە ڕووسیا
لە دوای دیدارەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور و سەرۆکی ڕووسیا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ هەر وڵاتێک کاری پێکەوەیی لەگەڵ کۆریای باکوور هەبێت دەبێت چاوەڕێی سزا نێودەوڵەتییەکانیش بێت.
ڕۆژی چوارشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ڕووسیا هەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆریای باکووردا کردبێت ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور باسی لەوەکرد، سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان ئەگەر هەیە هاوکاری سەربازییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت و ئاڵوگۆڕی چەک بکەن.
ئەمڕۆ، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە، تەواوی خۆی بۆ ڕووسیا لە جەنگی ئۆکراینادا دووپات کردەوە.
وتیشی، پەیوەندییەکی سەد ساڵەی دۆستانە لەگەڵ ڕووسیا دادەمەزرێنن و کۆریا و ڕووسیا هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ تا پەیوەندییە دوقۆڵیەکەیان پتەوتر بکەن.
ڕۆژی سێشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و ئەمریکاش هۆشداریدا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین واژۆی ڕێککەوتنی پێدانی چەک بکەن و ڕووسیا چەکی کۆریای باکوور لە دژی ئۆکراینا بەکاربهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە