پەیامی کورد ... ڤلادێمیر پووتین : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ناتوانن تا هەتایە ڕووسیا پشت گوێ بخەن
سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، رۆژئاوا له رێگه‌ی داخستنی سنووره ئاوی، ووشكانی و هه‌میش ئاسمانییه‌كانه‌وه گه‌مارۆیه‌كی توندی ئابووری ووڵاتهكهیانداوه، به‌ڵام "به‌م هه‌وڵانه‌یان ناتوانن ڕووسیا له ته‌واوی جیهان دابماڵن".
به‌پێی ئاژانسی Reuters، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، ووڵاتان ناتوانن تا كۆتایی ووڵاته‌كه‌ی به په‌راوێزخراوی بهێڵنه‌وه و له جیهان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دایبماڵن.
ووتیشی، "ئه‌گه‌ر ووڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به سه‌پاندنی سزای و لێدان له ژێرخانی ئابووری ووڵاته‌كه‌مان، ئێمه له جیهان و سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌مان داببڕن، ئه‌وە ئه‌و هه‌وڵانه‌یان سه‌ركه‌وتوونابن و رێگر نابن له گه‌شه‌سه‌ندنی ڕووسیا".
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "رۆژئاوا نه‌ك به ته‌نها داخستنی سنووره‌كان، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگه‌یان له ده‌ستگه‌یشتن به به‌رهه‌مه تهكنهلۆژییكان له‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌مان داخستوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه ئێمه راناوه‌ستێنێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه ووڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارییه‌تی و ئاڵه‌نگارییه‌كی زۆر بۆته‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌مانی پێشومان و به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانمان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە