لاپەڕەی فەیسبووکی ترامۆ هەتا دەستبەکار بوونی بایدن ئەکتیڤ نابێتەوە

لاپەڕەی فەیسبووکی ترامۆ هەتا دەستبەکار بوونی بایدن ئەکتیڤ نابێتەوە

پەیامی کورد ... لاپەڕەی فەیسبووکی ترامۆ هەتا دەستبەکار بوونی بایدن ئەکتیڤ نابێتەوە

 

مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕەکەیان بۆ مەرامی سیاسی و هێشتنەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا، بڕیاریانداوە تاوەکو دوای رادەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بە جۆ بایدن، پەیجی فەرمی دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبووک و ئینستاگرام بە داخراویی بهێڵنەوە.

 

راشیگەیاند، راستە چەند ساڵێکە رێگەیان بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەیان بەکاربهێنێت، بەڵام بەگوێرەی یاساکانی خۆیان رێگەیان پێداوە، نەک بە ویستی خۆی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "شکاندنی یاساکانمان لە ئەمجارەیاندا، زۆر مەترسیدارە چونکە بە مەبەستی نانەوەی پشێوی بووە لە دژی حکومەتێک کە بە سیستمێکی دیموکراتیانە هەڵبژێردراوە".

 

کێشەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام رووداوەکانی دوێنێی کۆنگرێسی ئەمریکا وای لەو دوو کۆمپانیایە کرد، کە هەریەکەو لای خۆیانەوە سزای ناوبراو بدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە