لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە

لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە

پەیامی کورد    ...     وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پنتاگۆن " ڕایگەیاند : لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە.

جۆناسۆن هۆفمەن، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند :  لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عین الاسد زیاتر لە ٣٤ کەس تووشی زەبری بەهێزی مێشکی بوونەتەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت" .
هەرچەندە لە یەکەم لێدوانیدا، سەبارەت بە زەرەر و زیانە گیانیەکانی بۆردومانی مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عین الاسد ، ترامپ رەتیکردوە هیچ زیانێکی گیانی بەر سەربازە ئەمریکییەەکان کەوتبێت، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەک پنتاگۆن رایگەیاند، ١١ سەربازی ئەمریکی لەو بۆردومانەدا برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا و کوەیت کراون.
ئەمە لە حاڵێکدایە ٢٢ی ئەم مانگە دۆناڵد ترامپ لە پەراویزی کۆڕبەندی داڤۆس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و سەبارەت بە برینداربوونی سەربازەکان و سەختی برینی یەکێکیان، ترامپ وتی" بیستوومە تووشی ژانەسەر بوە، بەڵام دەتوانم بڵێم و زانیاری ئەوەتان پێبدەم کە شتێکی زۆر جیددی نیە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە