پەیامی کورد... لە لەندەن چوار کەس بە چەقۆ کوژرا
پۆلیسی لەندەن چوار کەسی بە کوژراویی دۆزییەوە کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیانەوە هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بانگەوازێکی پێگەیشتووە لەبارەی بێزارکردن و دەنگەدەنگ کە سەرچاوەکەی ماڵێک بووە لە ناوچەی بێرمۆندسی، دوای گەیشتنی هێزێکی پۆلیس، چوار بریندار لە ماڵەکەدا بینراون کە شوێنەواری چەقۆیان پێوە بووە.
زانیاریی فەرمیی پۆلیسی لەندەن دەڵێت، چوار کەسەکە سێ ژن و پیاوێک بوون و بەر لە گەیاندنیان بە نەخۆشخانە و لە شوێنی ڕووداوەکەدا مردوون.
پۆلیسی لەندەن کەسێکی بە گومانی کوشتنی چوار کەسەکە دەستگیرکردووە و ئاشکرایکردووە کە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە کەسوکاری قوربانییەکانەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە