لە کەمپێکی فەرەنسا شەڕ لە نێوان کۆچبەرە کورد و سودانییەکان ڕوویدا

لە کەمپێکی فەرەنسا شەڕ لە نێوان کۆچبەرە کورد و سودانییەکان ڕوویدا

پەیامی کورد... لە کەمپێکی فەرەنسا شەڕ لە نێوان کۆچبەرە کورد و سودانییەکان ڕوویدا

دەزگای لووتکە ئاشکرای کرد، لە کەمپێکی فەرەنسا شەڕ لە نێوان ژمارەیەک کۆچبەری کورد و سودانی ڕووی داوە و بە هۆییەوە ٩ کۆچبەر بریندار بوون.

دەزگاکە بڵاوی کردووەتەوە، بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ١/٩ لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی "لۆن پلاگ" لە نزیک دەنکیرکی لە باکووری فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆچبەرەکاندا ٩ کەس بریندار بوون، کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە.

ئەوەش هاتووە، بە پێی وتەی شایتحاڵەکان چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردووەتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاراستەی کەمپەکە کردووە و بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتۆتەوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دیار نییە.

دەزگای لووتکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کەمپەکە نزیکەی ٥٠٠ کۆچبەری تێدایە کە خەڵکی ئەفغانستان و ئێرانی و سودانی و ئەلبانی تێدایە و زیاتر لە ٧٠٪یان کورد و عێراقیین، ئێستا بەهۆی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کەمپەکە چۆڵکراوە و سەرجەم کۆچبەران گوازراومەوە بۆ کەمپێکی دیکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە