لەماوەی 50 ساڵدا رێژەی گیانداران 68% كەمیان كردووە

لەماوەی 50 ساڵدا رێژەی گیانداران 68% كەمیان كردووە

پەیامی کورد... لەماوەی 50 ساڵدا رێژەی گیانداران 68% كەمیان كردووە


بەپێی راپۆرتێك ژمارەی گیاندارانی وشكانی و شیردەرەكان و باڵندە و خشۆك و ماسییەكان، لە ماوەی 50 ساڵی رابردودا 68% كەمیان كردووە، گیاندارانی ئاوە شیرینەكان زەرەرمەندترینن.
بۆریس سۆلۆفیۆف رێكخەری پرۆژەی سەرەكی بەرنامەی پارێزگاریكردن لە هەمەچەشنەیی بایەلۆجی سەربە چاودێری جیهانی بۆ سروشت لە روسیا سەبارەت بە راپۆرتەكە وتویەتی، لە ساڵی 1970 تاوەكو ئێستا رێژەی گیاندارانی وشكانی و شیردەرەكان و باڵندە و خۆشك و ماسی بەشێوەیەكی گشتی بە رێژەی 68% كەمیان كردووە.
ئاماژەی بەوەداوە، گیاندارانی ئاوە شیرینەكان زەرەرمەندترینن و بەڕێژەی 84% كەمیان كردووە، سەبارەت بە ناوچەكانیش زەرەرمەندترین ناوچە ئەمریكای باشور و ناوەڕاستە كە بەڕێژەی 90% ئەو گیاندارانە تێیاندا كەمیكردووە.
سۆلۆفیۆف سەبارەت بە جۆرەكانی گیانداران كە گەورەترین مەترسی لەناوچونیان لەسەرە وتی، لە كالیفۆرنیا "بەرازی دەریا" هەیە كە گیاندارێكە لە دۆلفینی بچوك دەچێت و لە كەنارەكانی مەكسیك دەژی، تەنها 15 بۆ 18 دانەیان ماوەتەوە، نمونەیەكی تر "كەركەدەن"ی سپی باكورییە و تەنها 2 دانە لە جیهاندا ماون و هەردوكیشیان توانای زاووزێ و زۆربوونیان نییە، چونكە هەردوكیان مێن و نێرەكەیان ساڵی رابردوو لەناوچوو، هەروەها "گۆرێلای چیایی"یش مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و تەنها 50 دانەی لەجیهاندا ماون.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، ژمارەیەكی زۆری تر لە گیانداران مەترسی لەناوچونیان لەسەرە وەك "جۆرێكی تیابەتی ئاسك و و چەند جۆرێكی ماسی و پڵنكی ئامور و پڵنگی رۆژهەڵاتی و چەندینی تر"، دیارترین هۆكارەكانیشی بریتین لە گۆڕانكاری ژینگەیی و راوكردنیان و كەمبوونەوەی زەوی و ژینگەی پێویست و لەبار بۆیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە