پەیامی کورد... لە ماوەی دوو مانگدا ٧١٣ بوومەلەرزە لە ئێران تۆمار کراوە
بەپێی ئاماری ناوەندی نیشتمانی دەستنیشانکردنی بوومەلەرزە لە ئێران لە ماوەی دوو مانگدا ٧١٣ بوومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە ڕوویانداوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران کە لەسەر زاری ناوەندی نیشتمانی دەستنیشانکردنی بوومەلەرزەی سەر بە پەیمانگای جیۆفیزیای سەر بە زانکۆی تاران بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ تا بەرواری ٢١ی حوزەیرانی هەمان ساڵ، ٧١٣ بوومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە و بە گوڕی جیاواز ڕوویانداوە.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: هێزی ٣٢ لەو بوومەلەرزانە گەیشتووەتە چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر و بەهێزترین بوومەلەرزەشیان ٥.٥ پلە بووەو لە باشووری ئێران و لە پارێزگای سیستان و بلوچستان ڕوویداوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارەی ناوەندی نیشتمانی دەستنیشانکردنی بوومەلەرزەی ئێران دوای ئەوە دێت ڕۆژی شەممە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢، بوومەلەرزەیەک پارێزگای هرمزەجانی باشوری ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەش بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٤.٣ شاری لەنگرودی سەر بە پارێزگای کەیلان لە باکووری ئەو وڵاتە هەژاند و تا ئێستا ئاماژە بە زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئەو بوومەلەزەیە نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە