پەیامی کورد... لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی له عێراق تۆمارکراوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدهگهیهنێت، لە مانگی تشرینی دووەمدا شەش هەزار و ٦٢٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،20_ی كانونی یهكهم_ی 2023 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری تایبەت بە دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڵاوکردەوەە و تێیدا هاتووە، شەش هەزار و ٦٢٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران و ٢٨ هەزار و ٨٠٧ حاڵەتی هاوسەرگیریش تۆمارکراون.
له ئامارەکەدا هاتووه، رۆژانە ٢٢٠ حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراون.
ئهوهش خراوهتهروو، چوار هەزار و ٨٣٥ حاڵەتی جیابوونەوە لە دەرەوەی دادگاکان بوون و هەزار و ٧٨٥ حاڵەتیش لەنێو دادگاکاندا بوون.
هاوکات ، ٢٤ هەزار و ٢٠٧ گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان کراون و چوار و هەزار و ٦٠٠ گرێبەستیش لەنێو دادگاکان بەستراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە