لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە

لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە

پەیامی کورد... لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە



دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، “تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا هەرگیز جەنگم هەڵنەگیرساندووە، بەڵکو کۆتاییم پێهێناوە.”

لەیەکێک لە کۆبونەوەکانی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەریکا لە ویلایەتی ئایەوا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، بیربکەنەوە، کاتێک هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا وتی، “ئێمە هۆکاری دروست بوونی جەنگین، جەنگ دروست دەکەین، تێبینی بکەن چۆن لەوبارەیەوە دەدوێت هۆکارین بۆ دروست بوونی جەنگ!”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من وتومە، نەخێر بۆلێدوانی لەوجۆرە، جەنگەکان ڕادەگرم، وتیشی، من تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردووی مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هیچ جەنگێکم هەڵنەگیرساندووە، بەڵکو کۆتاییمان بە جەنگەکان هێناوە.

باسی لەوەشکرد، ئەوان شەڕی داعشیان کردووە و توانیویانە لە هەریەکە لە وڵاتانی سوریا و عێراق بیانکەنە دەرەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە