پەیامی کورد ... کالامار : بن سەلمان " گومانلێکراوی سەرەکی " تێرۆری خاشقجی یە .
ئەگنێس کالامار ، ڕیپۆرتەیری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری لەسێدارەدانی دەرەوەی پانتایی یاسا ڕایگەیاند کە موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستان " گومان لێکراوی سەرەکی " لە کوستنی جەمال خاشقجی ، ڕۆژنامەوانی سەعوودی یە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کالامار مەحکەمەی غیابی کە چەند ڕۆژ پێش لە لایەن دەزگای قەزایی تورکیاوە بۆ ٢٠ تاوانباری هەڵاتووی ئەم دۆسیەیە دەستی پێکرد " گرینگ و عادیلانەتر " ناو برد .
ئەو دەربارەی ئەم مەحکەمەیە ووتی : ئەم تاوانبارانە بە شێوەی غیابی مەحکەمە دەکرێن هەموو ئێمە دەزانین کە عەرەبستان ئیزنی ڕادەست کردنەوەی تاوانباران بە تورکیا نادات بەڵام من لەو باوەڕەدام کە ئەم مەحکەمەیە بابەتێکی گرینگە ، حەز دەکەم جەخت بکەمەوە کە پارێزەرەکان وەکوو نوێنەرانی ئەم تاوانبارانە دیاریکراون کە دەوڵەت ئەوانی دەستنیشان کردوو و ئەمە بابەتێکی باشە .
ئەو هەروەها ووتی : پێوست بوو تورکیا دەربارەی ئەم جەنایەتە لێکۆڵینەوە بکات چوونکە ئە تاوانە لە تورکیا ڕوویدابوو. عەدالەت درەنگ یا زوو دەردەکەوێت . لە سەر ئەم باوەڕەم کە ژمارەیەک لە دەوڵەتان پێش بینی دەکەن کە سەبری ئێمە بۆ داواکاری عەدالەت تەواو بووە چونکە بەربەستی زۆر بوونیان هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە