پەیامی کورد... لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان 82 کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان لە هەفتەی رابردوو گیانیان لەدەست دا گەیشتە 82 کەس.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی یۆنان AMNA بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان تەرمی کەسێک دیکەیان دیتووەتەوە لە 47ەمین میلی دەریایی باشووری رۆژئاوای ناڤارین.
بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکە رەوانەی کاڵاماتا کراوە و بەم جۆرە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 82 کەس.
پرۆسەی گوتەلێوەرگرتن لە نۆ هاووڵاتیی میسری کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران دەستگیر کرابوون کۆتایی هات. تۆمەتباران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەوان بێتاوانن.
یەکێک لەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوانە بانگەشەی ئەوەی کردووە چوار تۆمەتباری دەستگیرکراوی دیکە قاچاخچێتییان بە کۆچبەران کردووە.
دوای ژێرئاوکەوتنی بەمەلەکە لە 14ی حوزەیران 104 کەس رزگار کران.
Alarm Phone کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنییە ئاماژەی بەوە داوە نزیکەی 700 کەس لە بەلەمەکەدا بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە