پەیامی کورد... لە مووسڵ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە
لەدوای ڕووخانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەرداگیراوە.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکدرەوە: لە هەڵمەتێکدا دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی لە پارێزگای مووسڵ کە لەلایەن داعش بەکاردەهێنران بۆ کردەوەی تیرۆریستی.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەوەشیان خستە ڕوو: بڕیارە تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمی شارەزا پووچەڵ بکرێنەوە. پارێزگاری مووسڵ داوای لە هاووڵاتییان کرد هاوکار و هەماهەنگ بن لە چاودێری دۆخی پارێزگاکە و دۆزینەوەی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە