پەیامی کورد… لە مووسڵ سێ حەشارگەی داعش خاپوور کران
ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، خاپوور کرد.
ئهمڕۆ سێ شهممه 9 ی تشرینی دووهمی 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای نوەیگیت باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژه بوهش دهكات، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ حەشارگەی داعش لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر خاپوورکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە