کاپلان: یەک دەنگی کورد بۆ ئەردۆغان ناچێت

کاپلان: یەک دەنگی کورد بۆ ئەردۆغان ناچێت

حەسیپ کاپڵان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە وتی "داوای لێبووردن لە برا تورکەکانم دەکەم، ئەگەر دەمیرتاش بمێنێتەوە بۆ خولی دووەم، ئەوا یان ئینجە دەنگ دەدات بە دەمیرتاش، یان دەمیرتاش دەنگ دەدات بە ئینجە".

 

بەپێی هەواڵێکی ئەوروپا پۆست، کاپڵان ئاماژەی بەوە داوە کە کوردەکان لە خولی یەکەم و خولی دووەم دەنگ بە ئینجە نادەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:

 لە یەکەم خول  و لە دووەم خول یەک دەنگی کورد بۆ ئێردۆغان ناچێت. سەردانی موحەرەم ئینجە بۆلای دەمیرتاش لە زیندان شتێکی چاک بوو. تەنانەت بەرگری لەوە دەکات کە دەبێت دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکرێت. ئەگەر دەمیرتاش بمێنێتەوە بۆ خولی دووەم، یان ئینجە دەنگ دەدات بە دەمیرتاش، یان دەمیرتاش دەنگ دەدات بە ئینجە. کلیلی هەموو کارەکان هەدەپەیە. دەبێت هەموو هێزەکان یەکبگرن. یان خۆیان ڕادەستی دیکتاتۆرێک دەکەن، یان خۆیان ڕادەستی گەنجێک دەکەن کە باوڕەی بە سیستەمی پەرلەمانییە و ڕووی قسەکانی لە هەموو کەسیکە. ئەگەر هەدەپە بتوانێت بچێتە خولی دووەمەوە، بلاتانەوە سیر نەبێت ئەگەر ئیردۆغآن هاوار بکات و بڵێت بژی بژی، خۆتان ئامادە بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە