پەیامی کورد... لایەنگرانی سەدرهه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك له‌به‌غدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك له‌به‌غدا و بەهۆی ڕێگری هێزه ئه‌منیه‌كان پێكدا هه‌ڵپژان له‌نێوانیاندا ڕویدا
لایه‌نگرانى سه‌در هاوشێوه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو كاتێك له‌به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سوید‌و سوتاندیان، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك له‌به‌غداو ویستیان ئاگر له‌باڵه‌خانه‌كه به‌ربده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگریان كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێكدا هه‌ڵپژان له‌نێوانیاندا ڕویدا.
بە پێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لەسەر پردی کۆماری گرژیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق‌و لایەنگرانی موقتەدا سەدر دروستبوو، خۆپیشاندەران بەربەستەکانیان شکاند بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەی سەوز، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لێکردن‌و دواتریش خۆپیشانده‌ران‌و لایه‌نگرانى سه‌در پاشه‌كشه‌یان كرد.
خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در دوای ئەوەدێت، ئەندامانی گروپێکی دژە ئیسلام‌و نەتەوەیی توندڕەو لەدانیمارک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لەکۆپنھاگن، قورئان‌و ئاڵاى عێراقیان پێكه‌وه سوتاندو ھوتافیشیان دژی ئیسلام وتۆته‌وه‌و لافیتەیان دژ بەئیسلام بەرزکردۆته‌وه‌و دواتریش سه‌ربارى سوتاندنیان، ئاڵای عێراق‌و قورئانیشیان فڕێدایەسەر زەوی‌و بەپێ چونه سه‌رى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە