پەیامی کورد ... لە ڕاگەێندراوێکدا پێشنیارێکی گرینگی کار کردن لە لایەن کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپاوە خرایە ڕوو
کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ پێشنیازی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی نوێی کارکردنی خستەڕو، بۆ ئەوەی کارمەند و کرێکارەکانی یەکێتی ئەورووپا بتوانن پارێزگاری لە پیشەکانی خۆیان بکەن لە کاتێکدا ڤیرووسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لەناو ووڵاتانی ئەورووپاییدا بڵاوبوەتەوە.
ئۆسۆرلا ڤۆن دێرلین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە یەکێتییەکەیان پێشنیازی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن دەکات، لەنێوان ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەیاندا، بەوەش کارمەند و کرێکاران دەتوانن پارێزگاری پیشەکانی خۆیان بکەن لە کاتێکدا کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لەناو ووڵاتانی ئەورووپادا بڵاوبوەتەوە.
هاوکات داوای لە کۆمپانیاکانی ئەورووپا کرد مووچەی تەواو بە کارمەندەکانی خۆیان بدەن تەنانەت ئەگەر نەشتوانن داهاتی پێویست بۆ خۆیان بەدەستبهێنن، بۆ پاڵپشتیکردن لەو دەستپێشخەرییەی کە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاندوە
ئەو پێشنیازەی یەکێتی ئەورووپا پێشتر لەلایەن ئەڵمانیاوە پەیڕەوکراوە، حکومەتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر کەمکردنەوەی کاتژمێری کارکردن لە ووڵاتەکەیدا بەشێک لە مووچەی فەرمانبەر و کرێکارانی ووڵاتەکە دابین دەکات، تا پیشەکانیان لە دەستنەچێت و بەردەوام بن لە کارکردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە