پەیامی کورد... لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ڕووسیاوە ١٤٤ هاووڵاتی ئۆکراینی برینداربوون
بەهۆی بۆردوومانی مووشەکی ڕووسیا لە یەکێک لە شوێنە گشتیەکانی شاری چێرنیگۆڤی باکووری ئۆکراینا، حەوت هاووڵاتی کوژران و١٤٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕۆژی شەممە، بەپێی لێدوانی لایەنە فەرمیەکانی شاری چێرنیگۆڤی ئۆکراینی؛ ڕووسیا لە ڕێگەی مووشەکەوە هۆڵێکی شانۆیان کردووەتە ئامانج و بە هۆییەوە ١٥١ هاووڵاتی شاری چێرنیگۆڤ بوونە قوربانی و یەکێکیان منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانە.
لەو بارەیەوە پۆلیسی ئۆکراینا ڕایگەیاند؛ لەنێو بریندارەکاندا پازدەیان منداڵن و بە لایەنی کەمەوە ٢٥ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەبەر ئەوەی موشەکەکە لە شەقامێکی گشتیدا کەوتوەتە خوارەوە زیان بەە باڵەخانەی زانکۆیەکی شارەکە گەیشتووە و زۆربەی هاووڵاتییە بەرکەوتووەکان ئەو سەرقاڵی ئاهەنگ و یادی ئاینی بوون لەناو کەنیسەیەکدا.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆردومانەکەی بە کردەیەکی "قێزەون" ناوبرد و ڤلادمیر زیلێنکسی سەرۆکی ئۆکرانیاش بەلێنی بە خەڵکی وڵاتەکەیدا بەرپەچی هێرشەکانی ڕووسیا بدەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە