لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد... لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی دەیان کەس کوژران و بریندار بوون


لە ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و لە کاتێکدا خەڵک لەسەر گۆڕەكەی كۆ ببووەنەوە، دوو تەقینەوە ڕوویان دا.

كەمێك پێش ئێستا (چوارشەممە 3/1/2024)، لە سێهەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی و لە کاتێکدا خەڵکێكی زۆر بەرەو گۆڕەکەی لە گۆرڕستانی (شوهەدا) لە شاری (کرمان) لە ئێران دەچوون، دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت و دەیان قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاو بووەتەوە، دەیان كەس بەهۆی تەقینەوەكانەوە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانە کە بڵاو کراونەتەوە، خەڵک هەوڵ دەدەن شوێنەکە بەجێ بهێڵن و هەر بۆیە ئاڵۆزیی زۆر دروست بووە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە گۆڕستانەکە.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی پارێزگای کرمان بە فەرمی باسیان لە هۆکاری تەقینەوەکە نەکردووە و دەیان ئەمبوڵانس لە شوێنی تەقینەوەکان بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە دەگوازنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە