لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزە عێراقییەکان 35 چەکداری داعش کوژران

لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزە عێراقییەکان 35 چەکداری داعش کوژران

پەیامی کورد  ...  لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی تۆپخانەکانی هێزی عێراقی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی دێرەزۆ لە سووریا ٣٥ تێرۆریستی داعش کوژران .

پلەبەرزێکی هێزەکانی عێراقی بۆ ئاگاداری لە میدیا عێراقییەکاندا ڕایگەیاند ، کە تۆپخانەکانی ئەوان بنکەکانی داعشیان با شارۆچکەی سۆسێ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردووەتە ئامانج و ئەو شوێنانەیان تۆپباران کردووە و لە ئەەنجامدا ٣٥ ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون .

هەروەها ئاشکرا کرا کە لە ناو کوژراوەکانی داعش دا چەند سەرکردیەکی داعش بوونیان هەیە وەکوو ، ئەبوو وەداح ، ئەبوو هەمزە و ئەبوو فەتووم یش هەیە .

ئەمە لە حاڵێکدایە ماوەیەکە هێزەکانی عێراقی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراق دا ئۆپراسیۆن لە دژی پاشماوەکانی داعش کە لە کەوتوونەتە لێواری نەمان و هەروەها لە لایەن سووریاشەوە هێزەکانی هەسەدە شەڕەکانیان لە دژی داعش بەردەوامە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە