پەیامی کورد ... کەل و پەلی نوێی سەربازی ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا
ئەمریکا بە کەل و پەلی نوێی سەربازی ئاسمانی و دەریایی بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا پێویستی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ووتەکانی کۆرتیس ئێسکا پارووتی فەرماندەی هێزەکانی چەکداری ئەمریکا ، پێویستی بە کەل و پەلی ئاسمانی و دەریایی یە تاکوو لە چوارچێوەی " پیلانی بەرگری ئەورووپا " لە بەرامبەر ڕووسیا ڕابوەستێت .
بە پێی ئەم فەرمانە ، جێگیر کردنی خێرای شەڕکەرەکانی چوارەم و پێنجەم ی شەڕکەر و بۆمب هاوێژەکان لە بەرنامەگەلی بوودجەی ووڵاتدا دادەنرێت .
ئەم فەرماندەیە هەروەها ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان داواکاری هێزی نوێ بۆ " بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا " لە ئەورووپا یە .
ئەو هەروەها لەمبارەوە ووتی : " ئێمە پێویستیمان بە کەل و پەلی دەریایی تەواوکەر بۆ زیادکردنی هێزی چەکەکانی خۆمان لە بوارەکانی دەریایی و مقاومە لە بەرامبەر پۆتانسییەلی ڕووسیا لە دەریاداین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستیمان بە باشترکردنی ژێرخانەکان هەیە . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە