پەیامی کورد... لە گووگڵ گەڕان بەدوای چۆنیەتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە زیادی کردووە
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد، دوێنێ هەینی گەڕان بەدوای چۆنیەتی دروستکردنی بۆمبی دەستی «مۆلۆتۆڤ» لە پێگەی گووگڵ ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، کەلەلایەن هاووڵاتییانی ئۆکرانی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا گەڕانی بۆکراوە.
پێشتر وەزیری بەرگریی ئۆکراینا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، هاوکاریی سوپای وڵاتەکەیان بکەن لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕووسیا، هەروەها لە کیێڤ دوێنێ هەینی چەک بەسەر ژمارەیەکی زۆر خەڵکی پایتەختدا دابەشکرا.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، زۆرترین گەڕان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و لەژێر ناونیشانی «چۆنیەتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ» کراوە و لە کاتژمێرەکانی کۆتایی دوێنێ هەینیدا ژمارەی گەڕان بەو ناونیشانە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرز بووەتەوە.
بۆمبی دەستی لە شلەی گڕگرتوو، بوتڵی شووشە و پارچە پەڕۆ دروست دەکرێت، بە جۆرێک شلە یان سووتەمەنییەکە دەکرێتە ناو بوتڵەکەوە و بە پارچە پەڕۆکە بوتڵەکە دادەخرێت و بەشێکیشی بۆ گڕگرتنی دەهێڵرێتەوە.
پێشتر جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا حەنا مالیار ڕایگەیاند، گرنگە هەموو لایەک بەرگریی بکەن، داواشی لە ئۆکراینییەکان کرد چەکی ناوخۆیی بەکار بهێنن و هەوڵی دروستکردنی بدەن بۆ هاوکاریکردنی سەربازانی وڵاتەکەیان.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە پێگەی فەرمیی وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، «داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ دوورخستنەوەی هێزی دوژمن، بۆمبی مۆلۆتۆڤ دروست بکەن و جووڵەی دوژمن ئیفلیج بکەن».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە