لە ئێران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە ٢٤ کەس برینداربوون

لە ئێران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە ٢٤ کەس برینداربوون

پەیامی کورد … لە ئێران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە ٢٤ کەس برینداربوون

 

 

ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی ماددە خۆراکییەکان لە نێوان شاری کەرج و قەزوین لە باشوری تارانی پایتەختی ئێراندا کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە ٢٤ کەس بریندار بوون.

 

 

بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی خێرا لە پارێزگای ئەلبورزی نزیک لە تاران رایگەیاند، لە کارگەیەکی ماددە خۆراکییەکان لە نێوان شارەکانی کەرج و قەزویندا ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە ٢٤ کەس برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەشیان داوە.

 

رۆژی ٢٦ی مانگی رابردوو، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی لە باشوری ئێراندا روویداوە، بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە