لەئێران پیاوێک دوای ئازادبوونی لە زیندان پێنج کەسی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت

لەئێران پیاوێک دوای ئازادبوونی لە زیندان پێنج کەسی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت

پەیامی کورد... لەئێران پیاوێک دوای ئازادبوونی لە زیندان پێنج کەسی خێزانەکەی خۆی دەکوژێت


لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران، دوای ئەوەی پیاوێک لە زیندان ئازاد بوو، پێنج کەسی بنەماڵەکەی خۆی بە چەک دەکوژێت.

ئەمڕۆ شەممە 21ی10ی2023 سه‌ید جواد هاشمی، جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری پارێزگای (کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد)ی ئێران، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ میدیاکانی ئێران گوتی: ”بە هۆی ناکۆکیی بنەماڵەیی و ڕقی ڕابردووەوە، لە گوندی چێشمێ لە سنووری پارێزگای (کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد)، كەسێك پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی خۆی بە چەک کوشتووە.“

سه‌ید جواد هاشمی ڕایگەیاند: ”بکوژەکە کەسێکی گەنجە و بەم دواییە لە زیندان ئازاد کراوە و بەهۆی ڕق و کینەی ڕابردووەوە، بە چەک چووەتە پێش ماڵی براکەی و شەش کەسی بریندار کردووە، لەوانە پێنج کەسیان گیانیان لەدەست داوە.“

ڕاشیگەیاندووە، پێنج کەس کە دوو برا و هاوسەری برا و دوو کچی براکەی بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و خوشکی بکوژەکەش بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جەلیل یاسوج لە پارێزگاكە، بکوژەکەش دوای کاتژمێرێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە