لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆری سوپای عێراقی ٥ ئەندامی داعش دەست بەسەر کران

لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆری سوپای عێراقی ٥ ئەندامی داعش دەست بەسەر کران

لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای نەینەوا سەربازانی سوپای عێراق توانیان ٥ ئەندامی داعش دەستگیر بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆری سوپای عێراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو ووڵاتە درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە پارێزگای نەینەوا بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش، ڕێکخستووە.

لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ٥ داواکراوی داعش کە پێشتریش بە بۆنەی هاوکاری لە چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی بە دوایاندا دەگەڕان، دەستگیر کران.

بەرپرسێکی ئاسایشی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاند :  کە ئەو ئۆپراسیۆنە پاش کۆ کردنەوەی زانیاری لە شوێنی کۆبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ئەنجام بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە