لە پارێزگای ئەنبار بە دڕون هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان

لە پارێزگای ئەنبار بە دڕون هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان

پەیامی کورد … لە پارێزگای ئەنبار بە دڕون هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتەسەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە میدیا عێراقیەکانى ڕاگەیاندوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازیی عێراقی كراوە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمەریكا چالاكی تێدا ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشداوە ، سیستەمی بەرگری بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد هەردوو درۆنە بۆمبڕێژكراوەكەی پۆچەڵ كردووەتەوە و هێرشەكە شكستی هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زیانێكیشی نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە