لە کەربەلا خۆپیشاندەران فەرمانگەی ئاویان گەمارۆ دا

لە کەربەلا خۆپیشاندەران فەرمانگەی ئاویان گەمارۆ دا

پەیامی کورد … لە کەربەلا خۆپیشاندەران فەرمانگەی ئاویان گەمارۆ دا

 

ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە پارێزگای كەربەلا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بڕینی ئاو لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكانیان گردبوونەوە و گەمارۆی فەرمانگەی ئاویان لە پارێزگاكە دا.

 

دەیان كەس لە دانیشتوانی قەزای هیندییە لە پارێزگای كەربەلا گەمارۆی فەرمانگەی ئاوی پارێزگاكەیان دا، بەهۆی ئەوەی ئاو لە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بڕدراوە.

 

خۆپیشاندەران هەڕەشەیان لە بەرپرسانی دۆسیەی ئاو كردووە كە ناڕەزایەتییەكانیان فراوانتر دەكەن ئەگەر ئاو بۆ زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بەرنەدرێتەوە.

 

لەلای خۆیەوە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئیدانەی گەمارۆدانی فەرمانگەی ئاوی كەربەلای كرد و راشیگەیاند كە رێكاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو كەسانەدا دەگرێتەبەر.

 

لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوەشكراوەتەوە كە وەزارەتەكە كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی بۆ گەیاندنی ئاو بە شێوەی دادپەروەرانە و یەكسان لە نێوان سەرجەم رۆڵەكانی وڵاتەكەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە