لەساڵی 2022دا 66 ڕۆژنامەنووس لەسەرتاسەری جیهاندا كوژراون

لەساڵی 2022دا 66 ڕۆژنامەنووس لەسەرتاسەری جیهاندا كوژراون

پەیامی کورد... لەساڵی 2022دا 66 ڕۆژنامەنووس لەسەرتاسەری جیهاندا كوژراون

ئەنستیتوی راگەیاندنی نێودەوڵەتی كەناوەندی سەرەكی لەڤییەنای پایتەختی نەمسایە، ڕایدەگەیەنێت: ساڵی 2022 لەروانگەی ئاسایشی رۆژنامەنووسانەوە زۆر وێرانكەر بووە ولەماوەی ئەمساڵدا 66 رۆژنامەنووس و راگەیاندنكار لەكاتی ئەركەكانیاندا كوژراون.

لەراگەیاندراوێكدا، ئەنستیتوی راگەیاندنی نێودەوڵەتی دەربارەی ئەو راگەیاندنكارانەی بەهۆی پیشەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە بڵاویكردەوە: لەساڵی 2021دا 45 راگەیاندنكار كوژراون، بەڵام ژمارەكە لەساڵی 2022 دا بۆ 66 راگەیاندكار بەرز بووەتەوە.

ئەنستیتووەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە: لەمساڵدا 14رۆژنامەنووس لەمەكسیك ونۆ رۆژنامەنووسیش لەجەنگی روسیا-ئۆكراینادا كوژراون و دڵتەزێنترین رووداوی 2022، كوژرانی پەیامنێری كەناڵی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبوعاقیلە بووە لەكاتی رووماڵكردنی هەواڵ لەكەناری رۆژئاوا.

لایخۆیەوە رێكخراوی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی بێ سنور بۆ ئازادی رۆژنامەگەری كەبارەگاكەی لەپاریسی پایتەختی فەرەنسایە رایگەیاندوە: لەماوەی نێوان 2003 بۆ 2022، لەسەرانسەری جیهان دا لەنێوان ئەو دوو سەدەیە دا هەزار و 668 رۆژنامەنووس كوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە