پەیامی کورد ... لە کۆتایی دا سویسڕا توانی ببێتە سەربەخۆ
لە کۆتایی دا سویسڕا لە بواری پاریزگاریکردن لە سنوورە ئاسمانییەکانی توانی ببێتە سەربەخۆ
سویسڕا ڕایگەیاند لە کۆتایی توانمەندی پاراستن و پارێزگاریکردنی بە بێ پشت بەستن بە حەریمی ئاسمانی خۆی دەست ڕابگات و ببێتە سەربەخۆ .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی سویسڕا ڕایگەیاند : لەمەوبەدوا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم هێزە توانایی ئەوەیان دەبێت بە شێوەی ٢٤ کاتژمێر و لە هەر ٧ ڕۆژی هەفتەدا بەرگری و پاریزگاری لە حەریمی ئاسمانی خۆی بکات . تاکوو ئێستا سویسڕا لە بەرگری لە ئاسمانی خۆی تەنیا لە چەند کاتژمێرێک لە شەوانەڕۆژدا توانای بەرز کردنەوەی فڕۆکە جێت ەکانی خۆی هەبوو و لە باقی کاتژمێرەکاندا پشت بە ووڵاتانی دیکەی ئەورووپایی یەوە دەبەست . هەر بەم شێوەیە کادیرگەلێک لە فڕۆەکەگەلی شەڕکەری جۆری F-18 ی هۆرنێت پارێزگاری و پاڵپشتی ٢٤ کاتژمێرە لە حەریمی ئاسمانی سویسڕا یان لە ئەستۆ و لە سەر شان دەبێت .
پیلانی کۆتایی پێهێنان بە پشت بەستن لە پاریزگاریکردنی حەریمی ئاسمانی سویسڕا یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٠٩ پێشکەشی پەرلەمانی ئەم ووڵاتە دەوڵەمەند و خۆشگوزەانەوە کرا کە هەرچەندە تاکوو ئەمڕۆ هیچ ئۆپراسیۆنێک ئەنجام نەدرابوو بەڵام ڕووداوێک لە مێژووی ئاسمانی سویسڕا بوو بە هۆکار بۆ ئەوەی کە ئەم پیلانە جارێکی دیکە بکەوێتە کار . لە ساڵی ٢٠١٤ دا فڕۆکەوانێکی خەتی ئاسمانی ئێتیووپی موسافێرەکانی خۆی بەدیل گرت و لە شاری ژێنێڤ ، فڕۆکەکە نیشتەوە . لەو کات و ساتانەی کە بەدیل گیراوانی ئاسمانی ، هیچ یەک لە جیتەکانی ئەرتەشی سویسڕا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا نەبوو تاکوو لە حەریمی ئاسمانی ئەم ووڵاتە بەرگری بکات و سویسڕا ناچار بوو داوای یارمەتی و هاوکاری لە جێتەکانی ووڵاتانای ئیتاڵیا و فەڕەنسا بکات . فڕۆکەکانی جۆری ئێف - ١٥ و ئێف - ١٨ ی ئەرتەشی سویسڕا لەو کاتەدا تەنیا لە کاتژمێرە ئیدارییەکان دا توانای پێدانی خزمەتگوزاری بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە