پەیامی کورد … لە تۆڵەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی کابۆل ئەمریکا بنکەکانی داعشی کردە ئامانج
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند له به‌رپه‌رچی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعشی خوراسان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكی رێكراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پێكاوه.
لەمبارەیەوە فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوە: له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەكە ،هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیشیان "ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه" و له هێرشه‌كه‌دا پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
شایەنی باسە له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌فغانستان 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 13 له‌وانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوون، دواتریش رێكخراوی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه راگه‌یاند
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە