لە ٢٤ کاتژمێردا ٨٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

لە ٢٤ کاتژمێردا ٨٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

پەیامی کورد ... لە ٢٤ کاتژمێردا ٨٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

 

بەگوێرەی ئامارێكی بەپەلەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە جیهان نزیكەی ٨٠٠ هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

لە پێگەی فەرمیی خۆی، ئەمشەو ٩ی كانونی دووەم، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، “لە ئاستی جیهاندا لەماوەی ٢٣ كاتژمێری ڕابردوودا ٧٩٩ هەزار و ٧١٢ كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون”.

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە، یەك لەسەر سێی ئەو ژمارەیە لە ئەمریكا بووە.

 

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەوماوەیەدا ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ١٥ هەزار و ٤٥٤ كەس بوون.

 

هەروەها لەو ڕێژە مردنەش ئەمریكا ڕێزبەندی یەكەمی گرتووە بەوەی، زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی هەبووە كە ٤ هەزار و ١٧٦ كەس بوون.

 

بەگوێرەی پێگەی جیهانیی worldometers، تایبەت بە ئاماری كۆرۆنا، كۆی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتوونەتە ٨٩ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار و ٢١٧ كەس.

 

هەروەها لە جیهاندا تا ئێستا یەك ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٥٥٣ كەس بە كۆرۆنا مردوون. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە