پەیامی کورد... لە تویتەر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌كرێت
ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه، له تویتێكدا وه‌ڵامی كۆمێنتی به‌كارهێنه‌رێكی تویته‌ر ده‌داته‌وه، له‌باره‌ی دیزاینه نوێیه‌كه‌ی تویته‌ر و ڕای گه‌یاند، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، تایبه‌تمه‌ندیی بینینی ژماره‌ی بینه‌ری تویته‌كان كه به‌مدواییانه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه ناسێنرا زیاد ده‌كات، له هه‌مان كاتدا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه لای خۆیه‌وه ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ژماره‌ی بینه‌ری تویته‌كانی ببینێت .
لەمبارەیەوە ئیلۆن ماسك ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و ئامرازه ڕێ ده‌دات بزانن له‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ی كه سه‌یری تویته‌كه كراوه چه‌نده. هه‌روه‌ها گوتی بڕیاره جوانكارییه‌كانی تویته‌ر ڕێكبخه‌ین و له به‌شی ڕێكخستنه‌كان - setting ، ئه‌وه‌ش زیاد ده‌كه‌ین كه چۆن بتوانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه لای خۆت ڕابگری، پێشم وایه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران حه‌ز به‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه بكه‌ن .
هاوكات ئه‌و ملیاردێره له دوای به‌ده‌ستهێنانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، چالاكانه كارلێك له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی باشتركردنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا.
جێی باسە تویته‌ر Twitter تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له 21ی ئاداری 2006 له‌لایه‌ن (جاك دۆرسی) دامه‌زرا، له مانگی ته‌مووزی 2006 بڵاو كرایه‌وه و خرایه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران. ئێسته یه‌كێكه له‌و 10 ماڵپه‌ڕانه‌ی كه زۆرترین سه‌ردانكه‌ریان له ھه‌موو دنیادا ھه‌یه. دروستكردنی ھه‌ژمار له تویته‌ر له ھه‌موو دنیا به‌خۆڕاییه و له سه‌رانسه‌ری دنیادا كراوه‌یه، واتا ھیچ وڵاتێك به‌ربه‌ستی بۆ به‌كارھێنانی دانه‌ناوه. تویته‌ر له 14 نیسانی 2022 له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سك كڕا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە