لەتورکیا ٣٦٤ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

لەتورکیا ٣٦٤ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

پەیامی کورد... لەتورکیا ٣٦٤ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ٤٦ پارێزگای تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستپێکردووە و ٣٦٤ کەس دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بلاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد بە هەماهەنگی تیمەکانی جەندرمە و پۆلیسەوە، لە ٤٦ پارێزگا لەوانەش ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئادانا و ئیسکی شەهیر، ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەست پێکردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا یەک تۆن و ٣٤٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و ٣٦٤ تۆمەتباریش لەم بارەیەوە دەستگیر کراون.

یەرلیکایا ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە هەرگیزچاوپۆشی لەو بازرگانانە ناکەین کە گەنجەکانمان و داهاتوومان ژەهراوی دەکەن. ئەو تۆمەتبارانە ناتوانن لە دەست ئێمە ڕابکەن و پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە. دژ بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەسەرانسەری وڵات ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە