پەیامی کورد ... لە ترسی دووبارە بوونەوەی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی بەغدا دادەمەزرێت .
سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراقی هەواڵ لە هەنگاوی هێزەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا لە ترسی دووبارە بوونەوەی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە بەغدا دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوە عێراقییە ووتی کە هەندێک زانیاری و هەواڵی ئەمنییەتی لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە فڕۆکەخانەی هەولێری کردە ئامانج لە فڕۆکەخانەی بەغدا حیکایەت دەکەن .
فڕۆکەخانەی هەولێر شەوی چوارشەممە لە ڕێگای هێرشی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکۆژییەوە کرایە ئامانج .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە