پەیامی کورد ... ئەلعەرەبییە : باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەم زووانە لە عێراق دادەخرێت و گەمارۆگەلی تووند و قورس لە ڕێگایە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بڕیاری بەپەلە ی بۆ داخستی باڵیۆزخانەکەی خۆی لە بەغدا گرتووەتە بەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کەناڵە هەروەها ڕایگەیاندووە : کە مایک پۆمپێئۆ بە موستەفا کازمی مووڵەتی داوە تاکوو داواکارییەکانی واشینتۆن جیبەجێ بکات جگە لەمە و بە پێچەوانەوە سەرەڕای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەمارۆگەلێکی قورس و تووند لە دژی عێراق دەگیرێتە بەر .
بە ووتەی سەرچاوە سیاسییەکە بۆ ئەلعەرەەبییە ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە واشینتۆن لە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی خۆی لە بەغدا بە تووندی تووڕەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە