پەیامی کورد ... العربیە ... ژمارەی قوربانیانی کرۆنا لە ئێران گەیشتە زیاتر لە ٣٠ کەس
کەناڵی تەلەفزیۆنی العربیە ڕایگەیاند : ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠ کەس
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی العربیە بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵەییاکنی خۆی لە ناوخۆی ئێران لە زیاد بوونی ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنا لە ئێران هەواڵدا و ڕایگەێدراوە کە بە هۆی خێرایی گیان لە دەستدانی نەخۆشەکانی ئێستا ئێران دووهەم ووڵاتی مەترسیدارە لە دوای چین کە خەڵک دەبێتە قوربانی .
ڕۆژی شەممە نوێنەری وەزارەتی تەندرووستی ئێران ، کیانووش جەهانپوور هەواڵی لە ٢٨ کەسی تووشبوو بەم ڤیرووسەی ڕاگەیاندووە کە هەواڵی مردنی ٥ کەس لەوانە پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام ڕاستی هەواڵەکان ڕاناگەێندرێت و ڕێژەی قوربانیان زۆر زیاترە لەوەی کە لە میدیاکاندا باس دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە