ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠/ ٥/ ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتەکەی کردووە و ھەروەھا لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و ڕێگەگرتن لە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر داوای کرد کە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھاوپەیمانان بەردەوام بێت.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا سەبارەت بە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکان و هیواکانی پێکھێنانی حکوومەت و ڕۆڵی کاریگەری ھەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها لەگەڵ پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای ھەڵبژاردن و دانوستاندنەکانی پێکھێنانی حکوومەت، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بەلای ھەرێمی کوردستانەوە گرینگە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی دروستبوونی بڕیار و تەوافوق لە دەستەڵاتی یاسادانان و تەوازون لە کەرتی ئابووری و ئەمنی و سەربازی هەروەها باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقیش ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئەوەیە كە دەستوور و دانوستاندن بنەمای پڕۆسەی سیاسیی بە جۆرێك كە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریشی لێ بكەوێتەوە. .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە