پەیامی کورد ... هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەردەوامەو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەندکراو بڕیاریشە ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵا هەڵبژێردرێن.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ کارەکانی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی کۆنگرەی لەژێر ناوی "داهێنان و پێشەنگی" دەستیپێکردوە و بڕیارە تا سبەی یەکشەممە کارەکانی کۆتایی بێت.
پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ١٢ی ٢٠١٩ لە کۆنگرەدا بەرپرسی مەڵبەندەكانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەڵبژێردران، کە ژمارەیان ١٦ مەڵبەندە و بەرپرسی مەڵبەندەکانیش راستەوخۆ بوونەتە ئەندامی سەرکردایەتی، هاوکات پەیڕەوی ناوخۆش پەسەندکرا.
زێباری دەشڵێت، "پەیڕە و پڕۆگرام یەکێکە لەگرینگترین خاڵەکانی ناو کۆنگرە کەوەک دەستووری هەموو حزبێک دادەنرێت، بۆیە پەیڕەو بەدەنگی ۸۲.۳٪ ی ئەندامانی کۆنگرە پەسەندکرا، لە ۷٪ی ئەندامانیش بەنەخێر دەنگیاندا".
روونیشیکردەوە، پەیڕەو پێکدێت لەدو بەشی سەرەکی و دیباجە و ٢٨ ماددە، پەیڕەوی ناوخۆش لەکۆنفڕانسەکانی یەکگرتو گفتوگۆی لەسەر کردوە، ماددەی ١٢ کە باس لە بەستنی کۆنفڕانس دەکات لەدوای دوساڵ لەبەستنی کۆنگرە دەنگی پێویستی نەهێناو لادرا.
وتیشی، "بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای چاودێری بەڕێوەبچێت".
پێشتر بڵاویکردبوەوە، دوو کەس رکابەری بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە دەکەن، کە پێکهاتوون لە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری ئێستاش و ئەبوبەکر کاروانی کە یەکێکە لە سەرکردەکانی حزبەکە.
لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا ٩٠٠ ئەندام بەشداردەبن، لەو رێژەیەش ٢٢.٥%یان ژنان دەبن و ٧٧.٥%یان لە پیاوان دەبن، ئەندامانی سەرکردایەتیەکان بەسەر ناوچەکاندا دابەشکراون.
هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین و ئەبووبەکر کاروانی خۆیان بۆ پۆستی ئەمنیداری گشتی کاندیدکردوە، دوێنێش هیوا میرزا سابیر لە کاندیدبوون بۆ پۆستی ئەمیندار لە بەرژەوەندی سەڵاحەدین بەهادین کشایەوە.
ئەوە جاری دووەمە سەڵاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر عەلی (کاروانی) رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، دوای ئەوەی لە کۆنگرەی حەوتەمدا کە لە 28-5-2016 دا بەڕێوەچوو کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە