دوایین ژمارەی کوردانی ئێزدیی رفێندراو و رزگارکراو ئاشکرا دەکرێت

دوایین ژمارەی کوردانی ئێزدیی رفێندراو و رزگارکراو ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد...دوایین ژمارەی کوردانی ئێزدیی رفێندراو و رزگارکراو ئاشکرا دەکرێت



نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی رفێندراو کە نووسینگەکە سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، دوایین ژمارە و ئامارەکانی تایبەت کوردانی ئێزدیی رفێندراو، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022، نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: ئەو ئامار و ژمارانەی تایبەت بە کوردانی ئێزدیی رفێندراو و ئازادکرا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە باوەڕ پێکراوە.

ئامار و ژمارەکان:

- ژمارەی کوردانی ئێزدی پێشتر نزیکەی 550 هەزار کەس بوو.

- نزیکەی 360 هەزار کوردی ئێزدی بەهۆی هێرشی دندانەی داعش ئاوارە بوون.

- نزیکەی 150 هەزار ئاوارەی کوردی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال.

- یەک هەزار و 293 کوردی ئێزدی لە سەرەتای هێرشەکانی داعش گیانیان لەدەست داوە.

- دوو هەزار و 745 منداڵی کوردی ئێزدی بێباوک بوون.

- تاوەکوو ئێستا 82 گۆڕی بە کۆمەڵی کوردی ئێزدی دۆزراونەتەوە.

- چەکدارانی داعش 68 مەزاری ئایینیی کوردانی ئیزدیان تەقاندووەتەوە.

- زیاتر لە 100 هەزار کوردی ئێزدی پەناهەندەی وڵاتان بوون.

- شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون کە

سێ هەزار و 548یان نێر بوون.

دوو هەزار و 869یان مێ بوون.

- تاوەکوو ئێستا سێ هەزار و 552 کوردی ئێزدیی رفێندراو رزگار کراون کە

یەک هەزار و 207یان پیاو بوون.

339یان ژن بوون.

یەک هەزار و 50یان منداڵی کوڕ بوون.

956یان منداڵی کچ بوون.

- تەرمی 146 کوردی ئێزدی رفێندراو دۆزراوەتەوە.

- تاوەکوو ئێستا دوو هەزار و 719 کوردی ئێزدیی رفێندراو ماون و رزگار نەکراون کە

یەک هەزارو 274یان (نێر)ن.

یەک هەزار و 445یان (مێ)ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە