پەیامی کورد... دانیمارک قەرەبووکردنەوەی عێراقییە ئەشکەنجە دراوەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
ساڵی ٢٠١٨ دادگای پێداچوونەوە دانیمارک-ی پابەند کرد بە پێدانی قەرەبوو بە ١٨ کەسیان.
دادگای باڵای دانیمارک بڕیارێکی دادگای پێداچوونەوەی هەڵوەشاندەوە کە کۆپنهاگن پابەند دەکات بە پێدانی قەرەبوو بە ١٨ هاووڵاتیی مەدەنی کە لە میانەی جەنگی عێراقدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە، لە میانەی پرۆسەیەکی هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سەربازانی دانیمارکی.
پێشتر ٢٣ عێراقی پەنایان بۆ دادگای دانیمارک برد پاش دەستگیرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیان بە «ئەشکەنجە و مامەڵەی نا مرۆیی» لە کاتی ئۆپەراسیۆنی «بیابانی سەوز» لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە ناوچەی زوبێر-ی عێراقی، کە ١٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای بەسرەوە دوورە.
ساڵی ٢٠١٨ دادگای پێداچوونەوە دەوڵەتی دانیمارک-ی پابەند کرد بە پێدانی قەرەبوو بە ١٨ کەسیان.
بەڵام دادگای باڵا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری پابەند نییە بە پێدانی قەرەبووەکە بەهۆی ئەوەی هێزەکانی دانیمارک لە کردەی ئەشکەنجەدانەکە تێوەنەگلاون و زانیارییان لەبارەیەوە نەبووە.
دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، «هێزەکانی دانیمارک هۆکارێکی بەردەستیان نەبوو.. بۆ زانینی ئەوەی عێراقییەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە».
دادگاکەی پێشوو پێوابوو سەربازانی دانیمارکی «سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێگریکردن لە کردەکانی ئەشکەنجەدان، ئەگەرچی بەشداریش نەبووبن تێیدا».
ئاماژەی بەوەشکردبوو کە هێزەکانی وڵاتەکەیان زانیارییان هەبووە کە بەندکراوەکان لە بەردەم «هەڕەشەی ڕاستەقینە» ی ئەشکەنجەداندان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، بۆیە بڕیاریدا دانیمارک قەرەبوویان بکات بە بڕی ٣٠ هەزار کرۆن (نزیکەی ٤٣٠٠ دۆلار) بۆ هەر یەکێکیان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە