سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "الجزیرە" بە ئاماژە بەوەی کە واشینتۆن توانای نییە هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، لە وەڵامی بە پەلەی ئێران بە هەرجۆرە هەڵمەتێکی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا هەواڵی دا.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "الجزیرە" وتی: هەر جۆرە هەڵمەتێکی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەرەوڕووی کاردانەوەی ڕاستەوخۆ و بە پەلەی ئێران دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەنساروڵڵای یەمەن ڕەزامەندیی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربڕی ئەورووپا لە مانگی ڕەمەزان دەربڕی، بەڵام ڕیاز ئەو پێشنیارەی قبووڵ نەکرد.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ووتیشی: واشینتۆن ناوێرێت هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران و سیاسەتی گەمارۆکان سیاسەتێکی دۆڕاوە.
شەمخانی ئاماژەی بەوەش دا: پلانی مووشەکیی ئێمە جێی دانووستان نییە و ئێمە درێژە بە گەشەی توانستی مووشەکیمان دەدەین و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی حەماس، جیهادی ئیسلامی و حزب و ڕەوتی بەرخودان.
زیادیشی کرد: ئامادەی دەسپێکی گفتوگۆی سازێنەر و عەقڵانی لە گەڵ سعوودییەکان بە بێ هیچ پێشمەرجێکین.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران جەختی لەوەش کرد: لە سووریا ناکشێینەوە و ئامادەبوونی ئێمە لە خاکی ئەو ووڵاتە لە سەر داوای دەوڵەتی سووریایە. ڕژیمی ئیسرائیل پەیامێکی ئاشکرای سەبارەت بەوەی کە هەر جۆرە دەستدرێژکارییەک بۆ سەر سووریا، بەرەوڕووی کاردانەوەی تووند و بەزێنەر و یەکلاکەرەوە دەبێت، وەردەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە