له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

پەیامی کورد … له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق و ئێران، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، تاوه‌كو ئێستا بڕیارەکە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران رایگەیاند: لە رۆژانی رابردوو، ئێران رەزامەندیدا بە لابردنی ڤیزا بۆ گەشتیارانی عێراق و، داوای له‌ حکومەتی عیراقیش کرد، ئەویش رەزامەندی بدات بۆ لابردنی ڤیزا.

 

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران وتیشی: به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حکومەتی عیراق رەزامەندی نەداوە، ئەمەش وایکردووە بریارەکە جێبەجێ نەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە