مەکتەبی ڕێکخستنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان دوای ئەوەی کە بریاری ئالوگۆڕکردنی پۆستی مەڵبەندەکانی دەدات سەرکەوتوو نابێت بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی ناوخۆی حزبەکەیەوە .
بە هۆی ئەو ململانێیە توندەی کە ئێستا نێو ماڵی یەکیتی گرتووەتەوە کێشەی زیاتر داوێنی باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ " جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی و باڵی دەستڕۆیشتووی بنەماڵەی تاڵەبانی هێرۆ ئیبراهیم ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کە سەرۆکایەتی دەکات .
تاکوو ئێستا هیچ بەرپرسێکی مەڵبەندەکانی یەکیتی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی " هێرۆ ئیبراهیم " و هیچ بەرپرسێکی مەڵبەندی یەکیتی لایەنگری باڵی جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی نین ، لە دوای کۆچی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی " ی . ن . ک " باڵی دەستڕۆیشتوو بە سەرۆکایەتی " هێرۆ ئیبراهیم " دەستی خستووەتە ناو مەڵبەندەکان و هەر کەسێک سەر بە باڵەکەی خۆی نەبێت لایدەبەت و کەسێکی دیکەی ناو یەکیتی دەخرێتە جیگای ئەو تاکوو لە ئەمری ئەوان دەرنەچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە