ئەندامانی ناتۆ لە پایتەختی بەلجیکا لە بروکسێل کۆبوونەوەی خۆیان ڕێکخست و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ووڵاتی کەنەدا هێزی پێشمەرگە و هێزی عێراقی پەروەردەی سەربازی بکات .
لە کۆبوونەوەکەی ناتۆدا قسەیان لە سەر ڕەوش و باروودۆخی سووریا ، ڕووسیا و ئەفغانستاى کرا سەرۆکی دەوڵەتانی ئەندام لە ناتۆ و هەروەها سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی بەشداری ئەم کوبوونەیە بوو .
هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەورووپا " دلاوەر ئاژگەیی " کۆبوونەوەکەی ناتۆی بەرز نرخاند و ووتی : هێزی ناتۆ بڕیاری داوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها ئەرتەشی عێراق پەروەردەی سەربازی بکات .
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاژگەیی ڕایگەیاند : ئەو هێزانە بۆ هێرش کردن و شەڕ نایەن بەڵکوو بۆ پەروەردە کردنی سەربازی دێن . ئەم بڕیارەی ناتۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی و بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و هەروەها ئەم بڕیارە نیشان دەدات کە لەمەو بەدوا ستراتیژیەکی نوێ هەیە بۆ کوردستان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە